بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سبەی سێ شەممە 9 ی شوبات هەڵمەتی نیشتمانی کوتان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی کە هەڵمەتەکە بە پێی ڕێنماییەکان و ئەو خشتە کاتییەی ناوەندەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران دەبێت.
ڕۆحانی وتی: هیوادارین ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی بۆ خەڵکی ئێمە لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ساڵێکی باشتر بێت./.