بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ویچسڵاو والۆدین وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ وەرگرتنی پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە سەرەتای کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەی لە گەڵ محەممەد باقر قاڵیباف، پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتووڵای خامنەیی وەرگرت.
سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا وێڕای دەستخۆشی لە گرنگی تایبەتی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، وتی کە لە زووترین کاتدا پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران ڕادەستی ڤلادیمیر پوتین دەکەم./.