بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی یەمەن ڕایگەیاندووە کە دادگای لێکۆڵینەوەکانی ئەو وڵاتە لە سەنعای پایتەخت بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەد موفلح یەکەم دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی چالاکییەکانی چەند سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگری بەریتانیای بەڕێوە بردووە.
ئەو کەسانە لە پارێزگا جیاجیاکانی یەمەن چالاکی سیخوڕییان کردووە و تۆڕێکی سیخوڕی بەریتانییان لەم وڵاتە پێکهێناوە.
سیخوڕەکان بە ڕەگەز یەمەنین و لە لایەن دەزگای هەواڵگری بەریتانیاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و کەرەستە و پێداویستی تایبەتیان پێدراوە./.