بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی کە شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس نەک تەنیا ئێران و عێراق بەڵکوو موڵکی جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتین بە گشتی.
ناوبراو وتی کە تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەمریکییەکان لە شەهیدکردنی ئەو دوو فەرماندە باڵایە بێ وەڵام نابێت.
ڕەئیسی وتی کە ئەمریکییەکان خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە گرووپی تیرۆریستی داعش پەروەردەی دەستی ئەوانە و شەڕی گەلانی ناوچەکە دەکات.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران جەختیکردەوە کە شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە کاتی زیندووبوونیان زیاتر مەترسییان بۆ سەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی دەبێت./.