بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 7 هەزار و 321 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە 707 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکی.
ناوبراو وتی: تا ئێستا لە ئێران یەک ملیۆن و 473 هەزار و 756 کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە یەک ملیۆن و 260 هەزار و 45 کەس لەوان چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: بە 67 قوربانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 536 کەس./.