بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی بەسری جەختی لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا بڕیاری گەلی ئەم وڵاتەیە.
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتی کە ئەگەر ئەمریکییەکان هێزەکانیان لە عێراق نەکشێننەوە، حەشد پلانی نوێی بۆ دەرکردنیان دەبێت.
بەسری وتی کە ئەگەرچی ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق زۆرە، بەڵام زۆربەی لایەنەکان لە سەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هاوڕان.
وتیشی کە ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا ڕێز لە دەسەڵات و سەروەری عێراق بگرێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە، بە دڵنیاییەوە کە هاوکێشەکە تووشی گۆڕانکاری دەبێت./.