بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداران بە بۆنەی 42 هەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاتووە کە ئەم سەرکەوتنە مەزنە و بەردەوامبوونی بەم هەبوو پیلان و دوژمنکارییەوە، بە هۆی سەرکردایەتی بێ وێنەی ئیمامان خومەینی و خامنەیی و ورەی شۆڕشگێڕانە و خۆڕاگری گەلی ئێرانەوە بووە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بە تێپەڕبوونی 42 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و جێگیربوونی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرەڕای سەرجەم گوشارە جیهانییەکان، شەڕە بەربڵاوەکان، گەمارۆ و سزا ئابوری و سیاسییەکان، گەمارۆی زانستی و تەکنۆلۆژیایی و داخستنی ڕێگا سیاسییەکان و هەروەها شەڕە دەروونی و میدیاییەکان و پیلان و هەڕەشە ناوخۆییەکان و ئەوەی کە پێی دەوترێت هەڕەشە و پیلان و دوژمنایەتی، شۆڕشی ئیسلامی زیندووتر و گەشاوەتر و بەهێزتر لە ڕابردوو بەرەوپێش دەڕوات و لە بەرامبەر لاوازبوون و ئاوابوونی خۆری هێزە خۆسەپێنەکان بووەتە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگری سەردەمی ئێستا.
بەیاننامەکە بە ئاماژە بە ژمارەی زۆربوونی پیلان و نەخشە شەیتانییەکانی ڕژێمی تیرۆریستی و تاوانباری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران لە ماوەی 42 ساڵی ڕابردوو و شکستی کۆشکی سپی و سەرشۆڕی ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر گەورەیی و هێزی گەلی ئێران، ڕایگەیاندووە کە 7 سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە خاڵی هاوبەشی ئەوان هەوڵدان بۆ لاوازبوونی شۆڕش و لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، هەر یەک بە شێوازێک شکستیان هێنا و کەوتنە زبڵدانی مێژوو و ئەمە شۆڕشی ئیسلامی گەلی ئێرانە کە لە لوتکەی هێز و گەورەییدا دەبینرێت.
سوپای پاسداران جەختیکردووەتەوە کە وەک 42 ساڵی ڕابردوو هاوڕێ لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی دیکە قەڵغانی بەرگری لە گەل و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن./.