بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا وتی: هیچ لایەنێک ناتوانێت ناکۆکی بخاتە نێوان گەلانی ئێران و عێراق.
ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکی تیرۆریستانی داعش وتی کە هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە داعش دەستکردی ئەوان بووە بۆ دژایەتی گەلانی ناوچەکە.
ڕەئیسی وتی کە داعش شکستی هێنا، لە بەر ئەوەی کە گەلانی ئێران و عێراق بە یەکڕیزی دژی ئەو پیلانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی وەستانەوە.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق گەلانی ناوچەکەیان لە دژی پیلانی داعش ئاگادار کردەوە.
وتیشی کە بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە دەرفەت بە ئەمریکا و پیلانگێڕانی دیکە نادات و بە تێکۆشانی ئەم بەرەیە، ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ناوچەکە کۆتایی پێدێت./.