بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موقتەدا سەدر جەختی لە سەر پاراستنی شکۆ و دەسەڵاتی حکومەتی عێراق کردەوە.
ناوبراو وتی کە نابێت ئەم سەروەری و شکۆی عێراقە پێشێل بکرێت و سەرجەم وڵاتان دەبێت ڕێز لەمە بگرن.
سەدر سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش وتی کە ئەم پرسە دەبێت لە ڕێگای دیپلۆماسی و پەرلەمانییەوە تەواو بکرێت تا عێراق نەبێتە شوێنێک بۆ ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر جەختیکردەوە کە عێراق هیچ کات ناچێتە بەرەی ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە./.