بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، پەیامێکی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیی ڕادەستی ناوبراو کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی سەردانی قاهیرەی کردووە و لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری میسر پەیامێکی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی ڕادەستی ناوبراو کرد.
فۆئاد حوسێن لەو سەردانەدا لە گەڵ ژمارەیەک لە هاوتاکانی لە وڵاتانی سعوودیە، کوێت، لیبیا و فەڵەستین کۆبووە.
ناوبراو هەروەها بەشداری کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئۆردن کرد./.