بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەناتۆلی ئەنتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا وتی کە چاوەڕوان ناکات ئیدارەی بایدن گۆڕانکاری بەرچاو لە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بخوڵقێنێت.
ناوبراو وتی کە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دەکەین.
باڵیۆزی ڕووسیا وتی کە باڵیۆزخانەکەی لە چوار ساڵی ڕابردوو بە ناچاری لە دژوارترین هەلوموەرجدا چالاکیی کردووە.
وتیشی کە دیپلۆماتکارانی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕوبەڕوی دۆخێکی دژوار بوونەتەوە./.