بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئستفان هیکی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الشرقیە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە چۆنیەتی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆتا هەفتەکانی خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ، وتی کە بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزبوونی ڕەوشی عێراق و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان چەند لایەنێکی عێراقی و ئەمریکا وتووێژ کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆڵی زۆر گرنگ و کاریگەری لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەبووە و ئەو هەوڵانەش جێی سوپاسە و کاریگەری ئەرێنیی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق هەبووە.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم ماوەیەدا سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە./.