بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن ڕایگەیاند کە ئەمریکا ناوی ئەنسارووڵای یەمەن لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان دەردەهێنێت.
ناوبراو وتی کە ئەم بڕیارە بە پێی دۆخی نالەباری مرۆڤی لە یەمەن دەرکراوە و ئەمریکا گرنگیی بە هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپە مرۆڤدۆستانەکان و ئەندامانی کۆنگرێس لە هەر دوو پارتی دیمۆکرات و کۆماریخواز داوە سەبارەت بەوەی کە سزادانی ئەنسارووڵا دەتوانێت کاریگەری ڕۆخێنەری لە سەر دەستخستنی خۆراک، دەرمان، کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان لە لایەن خەڵکی یەمەنەوە هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ناوی سەرکردەکانی ئەنسارووڵا وەک عەبدولمەلیک حوسی، عەبدولخالەق بەدرەدین حوسی و عەبدووڵا یەحیا حەکیم بەردەوام لە ڕیزی سزاکاندا دەمێنێتەوە./.