بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەندامەکانی داعش کە لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە ڕادەست کراون بە ڕەگەز عێراقین.
ئەو ئەندامانەی داعش لە گرتووخانەکانی هەسەدە بوون و لە ڕێگای دەروازەی ڕەبیعە لە نێوان پارێزگای نەینەوای عێراق و حەسەکەی سوریا ڕادەست کراون.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە چەندین سەرکردەی داعش لە نێو ڕادەستکراوەکاندا بوون و براونەتە گرتووخانەیەکی تایبەت لە پارێزگای نەینەوا.
بڕیارە بەرپرسانی عێراقی لە داهاتوویەکی نزیکدا گرووپێکی دیکە لە داعشەکان وەربگرن و دادگاییش بکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کاتح ڕکابی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گواستنەوەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە سوریاوە بۆ ئەم وڵاتە بە جێی نیگەرانی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە کاریگەریی لە سەر دۆخی ئەمنی دەبێت./.