بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی سەبارەت بە ئەگەری پچڕانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و یەکێتی ئەورووپا هۆشدارییدا.
سێ ڕۆژ پاش لێدوانەکەی جۆزپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ بە سەر ڕووسیا، لاوڕۆڤ بە توندی لە سەر لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە هۆشداریی دایە برۆکسێل.
لاوڕۆڤ وتی کە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا بسەپێنێت، مۆسکۆ ئامادەی پچڕانی پەیوەندییەکانە.
لە پاش ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپی و دەرکردنی چەند دیپلۆماتکارێکی ئەورووپی لە مۆسکۆ بە هۆی بەشداری نایاسایی ئەوان لە خۆپێشاندانەکەی پاڵپشتی لە ئەلکسی ناڤاڵنی، بۆرڵ ئەگەری سزادانی ڕووسیای خستەڕوو./.