بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە کۆنفرانسێکدا کە لە تاران بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە دەسەڵاتی عێراقی پاش سەدام، وتی: حکومەتی ئێستای عێراق خۆی نەیاری سەدام بووە، عێراق ئێستا دۆستی ئێمەیە و ئەو خاڵەش کە دەبێت زیاتر گرنگیی پێ بدرێت، تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی سەدامە و نابێت پەیوەندییەکانی خۆمان لە گەڵ ئەم حکومەتەی ئێستای عێراق بە هۆی کێشەکانی ڕابردوو و تاوانەکانی سەدامەوە تووشی کێشە بکەین.
ناوبراو سەبارەت بە سەردانەکەی ئایەتووڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ عێراق و دوایین زانیارییەکان لە سەر دۆسیەی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: لێژنەیەکی یاسایی و دادوەری لە نێوان هەر دوو وڵات پێکهاتووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات، ناکرێت دۆسیەکە ڕادەستی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بکرێت لە بەر ئەوەی کە دیار نییە ئەنجامەکەی لای ئەوانەوە چۆن دەبێت.
باڵیۆزی ئێران وتی: تۆمەتباری سەرەکی لەم دۆسیەدا دوناڵد ترەمپ و فەرماندەکانی ئەمریکان، بەنێودەوڵەتیکردنی دۆسیەکە بەو مانایە کە بە تەواوی لای ئەوان بێت لە بەرژەوەندیدا نییە لە بەر ئەوەی کە ئەو دادگا و ناوەندانە لە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی ئەمریکادان و ئەو پرۆسەیە هیچ کات بە ئەنجام ناگات.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەشی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دا و وتی: ساڵانە لە گەڵ عێراق 12 ملیار دۆلار لە کەرتی وزە و بازرگانیدا ئاڵوگۆڕمان هەیە، لە بەشی سیاسیدا 6 نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵیۆزخانە تا کۆنسووڵخانەکان لە عێراقدان و پەیوەندی نێوان وەزارەتەکانی هەر دوو وڵاتیش لە ئاستێکی باشدایە.
مەسجدی وتی: 48 زانکۆی ئێران لە سیستەمی خوێندنی باڵای عێراق وەرگیراون و بڕوانامەکانی ئەوان قبووڵکراوە و ئەو عێراقییانەی کە لەو 48 زانکۆیەدا بخوێنن بڕوانامەکانیان یاساییە، ناوی 27 زانکۆی دیکەش دراوەتە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و بڕیاری پێویستیان لە سەر دەدرێت.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری زانستی و ڕۆشنبیری لە ئاستی زانکۆکان و وەبەرهێنانی فیلم و دراماش جێی ڕەزامەندییە. هەروەها لە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و هاوکاری گەشتیاری، ڕێکەوتنی بەرچاو لە نێوان ئێران و عێراق لە بواری جێبەجێکردندایە، ئەڵبەت کۆرۆنا کاریگەریی لە سەر ئەم پەیوەندییانە هەبووە و هەوڵ دەدەین لە کاریگەرییەکانی کەم بکەینەوە.
مەسجدی بە ئاماژە بە پیلانگێڕی ئەمریکییەکان لە دژی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق، وتی: ئەمریکییەکان هەوڵێکی زۆریان داوە کە زیان بەم پەیوەندییانە بگەێنن، ئەوان گوشار لە سەر حکومەتی بەغدا دادەنێن کە کۆتایی بە هاوردەکردنی گاز و کارەبای ئێران بێنێت بەڵام بە هۆی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.
وتیشی: لە کاتی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) زیاتر لە 5 ملیۆن ئێرانی سەردانی عێراق دەکەن و ساڵانە زیاتر لە 5 ملیۆن عێراقیش بە هەمان شێوە بۆ زیارەتی ئیمام ڕەزا (ع) سەردانی ئێران دەکەن، ئەم دوو گەلە ڕێز لە یەکتر دەگرن و بۆ ئەمریکییەکان ئاسان نییە کە بتوانن پەیوەندییەکانی نێوانیان تێک بدەن.
باڵیۆزی ئێران ڕکابەرە ناوچەییەکانی ئەم وڵاتەی بە جیدی ناو برد و وتی: سعوودیە، تورکیا و چین هەوڵ دەدەن بازاڕی عێراق کۆنتڕۆڵ بکەن و عێراق لە ناوچەی عەرەبیدا پێناسە بکەن، ئێمەش دەبێت هەوڵ بدەین کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ عێراق نابێت تەنیا تاکلایانە بێت، بۆ نموونە، بەرهەمەکانی عێراقیش لە ناوخۆی ئێران بفرۆشرێت و کەرتی تایبەتی ئێمە لە عێراق وەبەرهێنان بکات.
ئیرەج مەسجدی سەبارەت بە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا وتی: ئەمریکییەکان زۆرترین هەوڵ دەدەن کە لە عێراق بمێننەوە بەڵام هەلومەرجی ئەم وڵاتە وانییە کە داواکارییەکانیان بۆ بچێتە سەر، دەسەڵاتی ئێستای عێراق کارتی بەهێزی بە دەستەوەیە.
وتیشی: ئەمریکییەکان دەسەڵاتێکی سەر بە ڕۆژئاوایان لە عێراق دەوێت بەڵام وا نابێت، عێراق مەڵبەندی مەزارگە پیرۆزەکانە و بە ئاسانی سیاسەتی ئەمریکییەکانی تێدا جێبەجێ ناکرێت، ئێمەش دەبێت هەوڵ بدەین پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بە ئاراستەی بەهێزبوونی زیاتردا بێت.
وتیشی کە حکومەتی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی دیاریکردنی خشتەیەکی کاتییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەڵبەت ئەمریکییەکان ژمارەی هێزەکانیان کەمکردووەتەوە و ئەوەش کە ماوە براوەتە هەر دوو بنکەی عەین ئەسەد و هەریر.
مەسجدی لە کۆتاییدا وتی کە سەرەڕای هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ مانەوەی هێزەکانیان، هەلومەرجەکە وا دەچێتە پێشەوە کە گوشارەکان لە سەر حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و داخستنی ئەو دوو بنکە سەربازییەی ئەمریکا زۆرە و ئەمەش ڕوو دەدات و هێزەکانی ئەمریکا عێراق بە جێ دێڵن./.