بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ جابر ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا جموجوڵەکانی لە ڕێگای باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەستپێکردووە تا زیاترین کاریگەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق هەبێت.
ناوبراو وتی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە پاساوی چاودێری نێودەوڵەتی و لە ڕێگای گوشاری سەر لایەنە سیاسییەکان، ڕاستەوخۆ لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستێوەردانی هەیە.
وتیشی کە گوشارەکان ڕاستەوخۆ لە ڕێگای داواکاری هەندێک لایەنی سیاسی بۆ بەرفراوانترکردنی بازنەی چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوەیە.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەو لایەنانە لاواز بکات کە داوای کۆتایی هاتنی داگیرکاری و بوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەکەن.
فازڵ جابر وتی کە لایەنە سیاسییەکان لەم پیلانە ناپاکانەی ئەمریکییەکان تێگەیشتوون و وەک ڕابردوو شکست بەوان دێنن و موڵەتی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆش بە ئەمریکا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان نادرێت و تەنیا ئەوە قبووڵ دەکرێت کە لە وڵاتانی دیکەش وەک چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان هەیە./.