بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرەڕای قەیرانی ئابوری کە بووەتە قەیرانێکی جیهانی، حکومەتی بەغدا هەنگاوی زۆر گرنگی بەرەو چاکسازییە ئابورییەکان هەڵگرتووە.
ناوبراو وتی کە هەوڵی ئەوەمان داوە ڕێگری لە بوونی عێراق بە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە بەغدا ڕۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە ئەستۆ گرتووە.
مستەفا کازمی وتی کە عێراق پێگەی خۆیی لە دابینکردنی ئاشتی جیهانیدا بە دەست هێناوەتەوە./.