بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر حاجی ڕایگەیاندووە کە ئێران هیوادارە بتوانێت بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە چەکی ڕووسیا بکڕێت.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا ڕاگەیاندووە کە تاران لە گەڵ مۆسکۆ هاوکاری سەربازیی هەیە و کاتێک گەمارۆکان هەڵبگیرێن ڕووسیا دەبێتە یەک لەو وڵاتانەی کە دەتوانین چەکی لێبکڕین و لە گەڵ ئەم وڵاتە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە هاوکاری بکەین.
ئەم دیپلۆماتکارە ئێرانییە وتی: کاتێک گەمارۆکان ڕێگرییان لە کڕینی چەک لە لایەن ئێرانەوە دەکرد دراوسێکانی ئێران بە ملیاران دۆلار چەکیان کڕیوە و ناوچەکەیان کردووەتە گۆڕەپانی کێبەڕکێی سەربازی./.