بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاندووە کە ڕێکخراوی ناتۆ پلانی ئەوەی هەیە کە ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بۆ 4 تا 5 هەزار سەرباز بەرز بکاتەوە.
ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەیانەوێت لە پاش کۆرۆنا پەرە بە چالاکییەکان لە عێراق بدەن.
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بوونی هێزێکی چەند هەزار کەسیی ناتۆ لە عێراق بەستێنی زیاتربوونی ڕۆڵی ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین دەکات./.