بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی فەرەنسی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی لێژنەی هاوبەشەکەی وڵاتانی 1+5 ئامادەیی پیشانداوە بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران.
پەیامنێری ۆڵ ستریت ژوورناڵیش لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە کە پێشنیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نافەرمیی لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی و ئامادەبوونی ئەمریکا وەک میوان دراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز هەروەها بەشێک لە بەیاننامە هاوبەشەکەی سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای لە گەڵ ئەمریکا وەک ئامادەیی واشنتن بۆ وتووێژ لە گەڵ تاران ناو بردووە./.