بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر وەڵامی بەیاننامەکەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیای سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی دایەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە باشترە یەکێتی ئەورووپا وەک لایەنێکی ڕێکەوتنی ناوەکی پابەندی بەڵێنەکانی بێت و چیدی ئێران تۆمەتبار نەکات و داوای ئەوەش بکات کە میراتی تیرۆریزمی ئابوری ترەمپ لە دژی گەلی ئێران کۆتایی بێت.
زەریف لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکانی ئێران وەڵامێکە بۆ پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی لە لایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە.
وتیشی کە ئێران هەنگاو لە بەرامبەر هەنگاو وەڵام دەداتەوە./.