بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی هاوتا ئەمریکییەکەی کە ڕایگەیاندبوو واشنتن داواکەی یەکێتی ئەورووپای بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی 1+5 قبووڵ کردووە، وتی: زۆر دەمێکە 1+5 بوونی نییە.
ناوبراو وتی: بە هۆی کشانەوەی ئەمریکاوە 1+5 بوونی نییە و ئێستا تەنیا ئێران و وڵاتانی 1+4 ماوە.
خەتیب زادە وتی: ئەوە وەبیربێننەوە کە ترەمپ چۆن لە ڕێکەوتنی ناوەکی کشایەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەندێک لێدوان باشە بەڵام بۆ زیندووکردنەوەی 1+5 ئەمریکا دەبێت بە کردەوە گەمارۆکانی ئێران هەڵبگرێت، ئێمەش وەڵام دەدەینەوە./.