بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس عەرداوی وتی: هێزەکانی ناتۆ درێژە بە داگیرکاری لە خاکی عێراق دەدەن، لە بەر ئەوەی کە ئەو هێزانەش لە ژێر فەرماندەیی ئەمریکییەکاندان.
ناوبراو وتی: پاش ئەوەی کە گرووپەکانی خۆڕاگری هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق چڕکردەوە، واشنتن ڕێگایەکی نوێی بۆ مانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە تاقیکردووەتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: هێزەکانی ناتۆ لە ژێر فەرماندەیی ئەمریکییەکاندان و ئەمەش دیمەنێکی نوێی داگیرکاریی ئەوانە و نابێت حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ بێت.
عەباس عەرداوی هەروەها داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد کە لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ئەمریکییەکان هەڵوێستی هەبێت./.