بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکا لە پاش شەپلی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق بە درۆ پەنای هێناوەتە ڕێکخراوی سەربازی ناتۆ، ئەمریکا زاڵە بە سەر ئەم ڕێکخراوە سەربازییە و بڕیار زیاترکردنی هێزەکانی ناتۆ لە ڕاستیدا مانەوەی هەمان هێزەکانی ئەمریکایە.
ناوبراو وتی: عێراق پێویستی بە بوونی هێزەکانی بێگانە نییە.
بەلداوی وتی: ئەگەر ناتۆ لە ڕاستیدا بەزبوونەوەی ئاستی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراقی دەوێت، پێویستە لە بواری هەواڵگری و چەکی پێشکەوتوو بە تایبەت بەرگری ئاسمانی هاوکاری ئەم وڵاتە بکات./.