بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەعد ئەڵماس وتی: بڕیارەکەی ئەم دواییەی ڕێکخراوی ناتۆ بۆ زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بە بێ خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی ناوچەکە بووە و تەنیا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات.
ناوبراو وتی: پەرلەمانی عێراق بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی بێگانەی داوە نەک زیاترکردنی ئەوان.
ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی یاسا وتی: هاتنی هێزەکانی ناتۆ بۆ عێراق بە بێ ڕەزامەندی پەرلەمان و حکومەت، پێشهاتێکی مەترسیدارە و کاریگەری زۆری لە سەر دۆخی ئەم وڵاتە دەبێت.
ڕەعد ئەڵماس وتی: دۆخی ئەمنی لە عێراق سەقامگیرە و هێزە ئەمنییەکان توانای ڕوبەڕوبونەوەی هەر هەڕەشەیەکیان لە سەر ئەم وڵاتە هەیە./.