بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی ڕیابکۆف وتی: ئەوەی کە کام لایەن هەنگاوی یەکەم لەم دۆخەی ڕێکەوتنی ناوەکی هەڵبگرێت، ئاشکرایە کە ئەمریکایە، لە بەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ تاکلایانە لە ڕێکەوتنەکە کشاوەتەوە.
ناوبراو وتی: ئاساییە کە ڕووی قسەمان بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی یەکەم لە ئەمریکا بێت و پاشان بە پێی هاوسەنگکردنی بەرژەوەندییەکان ڕەوتی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بە تەواوی دەست پێدەکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ پێشتر پلانی هەنگاو بە هەنگاوی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران پێشنیار کردووە و تەنانەت پێش واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەش لە ساڵی 2015 کار بەم پلانە کراوە./.