بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ تاران لە گەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆبووە.
سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە سەر ئەم سەردانە ڕایگەیاندبوو کە گروسی لە سەر داوای خۆی سەردانی تارانی کردووە و خوازیاری ئەوە بووە کە لەم هەلومەرجەدا هاوکارییەکی نوێ لە نێوان هەر دوو لادا بێت.
ئەمە دووەم سەردانی ڕافائیل گروسییە بۆ ئێران پاش ئەوەی کە وەک بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەستنیشان کراوە.
ناوبراو لە گەڵ چەند گەورە بەرپرسێکی ئێران کۆدەبێتەوە./.