بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف سەبارەت بە سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ تاران بە کەناڵی ئاسمانی پرێس تیڤی ڕاگەیاند کە بڕیار بوو لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئێران لە ڕێکەوتنی ناوەکی، پەیوەندییەکانی ئێران و جیهان ئاسایی بکرێتەوە بەڵام ئەم هەلومەرجەی ئێستا پیشان دەدات کە لایەنەکانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی ئەورووپی پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون و ئێمەش لە بەرامبەر ئەمەدا بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆمان هەڵپەساردووە.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکاش وتی: ئێران دەیەوێت ئەوەی بۆ دەستەبەر بکرێت کە هەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکا چیدی دووبارە نابێتەوە، ئەوان دەبێت ئەم هەنگاوە بنێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: حکومەتی نوێی ئەمریکا دەبێت بزانێت کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران وەڵامێکی نییە و تەنیا ڕێزگرتن دەتوانێت چارەسەری ئەم دۆخە بێت، سەرجەم گەمارۆکان دەبێت هەڵبگیرێن و ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە./.