بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس زامڵی وتی: بۆ زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی ڕێکخراوی ناتۆ لە عێراق، حکومەت پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان هەیە و بە بێ ئەمەش ئەو ئامانجەی ناتۆ سەر ناگرێت.
ناوبراو وتی: بە بێ ڕەزامەندی و بڕیاری پەرلەمان هەر ڕێکەوتنێکی حکومەتی بەغدا لە گەڵ هێزەکانی ئەمریکا یان هەر هێزێکی دیکە نایاساییە.
زامڵی وتی: نیگەرانین لەوەی کە ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ناتۆدا دەیەوێت درێژە بە مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بدات.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح هەروەها وتی: حکومەتی بەغدا لە ئەگەری پێویست بە بوونی هەر هێزێکی بیانی دەبێت داواکاری فەرمی ئاراستەی پەرلەمان بکات تا ڕەزامەندیی لە سەر بدرێت یان ڕەتبکرێتەوە./.