بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر قەرقاش ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بۆ ئیدارەی بایدن دیپلۆماسی لە گەڵ ئێران تەنیا بژاردەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە بژاردەیەک بەدەر لە دیپلۆماسی نابینین.
ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات وتی: بۆچوونەکانی ئیمارات دەبێت لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕەچاو بکرێت.
قەرقاش وتی: لە وردەکاری دانوستانەکاندا دەمانەوێت بۆچوونی وڵاتانی ناوچەکەش بە گرنگ دابنرێت.
ناوبراو وتی: تەنانەت لە سەردەمی ترەمپ و زیاترکردنی گوشارەکانی سەر ئێران، ئێمە لە ڕێگای وڵاتانی ئەورووپییەوە سەبارەت بە بژاردەی دیپلۆماسی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان پەیاممان ئاراستەی ئێران دەکرد.
ئەم بەرپرسەی ئیمارات چەند ساڵی داهاتووی بە سەردەمی دیپلۆماسی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان ناو برد و وتی کە ئەمەش لە دۆسیەکانی لیبیا، یەمەن و ئێران لە ئێستادا دەبینرێت./.