بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی قەبیسی وتی کە چەندین وڵات بۆ گەڕانەوە و چالاککردنەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق هەوڵ دەدەن.
ناوبراو وتی: گەڕانەوەی داعش وەک جاران تەنیا خەون و خەیاڵە و بوونی حەشدی شەعبی لە عێراق و بەرەی خۆڕاگری لە سوریا و لوبنان بە تەواوی ڕێگری لەم پیلانگێڕییەی دوژمنان دەکات.
قەبیسی وتی: ئەمریکا لە عێراق و سوریا بە کارتی داعش هەوڵی شەڕ و پیلانێکی نوێ دەدات./.