بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە خشتەیەکی کاتیی دیاری کرد.
بەرپرسێک لە نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کەناڵی جزیرەی قەتەری ڕاگەیاند کە هیچ پێویست بەوە ناکات بۆ گەڕانەوەی واشنتن بە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی دیسانەوە دانوستان بکەین.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوانەی ئێران پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی جێبەجێی کردوون، دۆخەکەی ئاڵۆز نەکردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە دەمانەوێت تا سێ مانگی داهاتوو گەمارۆکان هەڵبگیرێن و پاشان ئێرانیش پابەندی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی دەبێت.
ئەو بەرپرسەی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە واشنتن دەبێت پێش گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی، سزا و گەمارۆکانی سەر تاران هەڵبگرێت./.