بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ون بین لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی نافەرمی 1+5 ی ڕەتکردووەتەوە، هەڵوێستی چین چۆنە؟ وتی: چین پێشنیاری ئەوەیکردووە کە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی ئەمریکا و لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی بەڕێوە بچێت و لە هەمان کاتدا پاڵپشتیش لە پێشنیارەکانی یەکێتی ئەورووپا دەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە ئەمریکا و ئەورووپا کرد کە بە پێچەوانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی هەنگاو نەنێن تا ئەو کۆبوونەوە لە زووترین کاتدا بەڕێوە بچێت./.