بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی گرووپێک لە سەرکردەکانی فەڵەستینی و نوێنەرانی گرووپەکانی خۆڕاگری بە سەرۆکایەتی زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی، نوێترین پێشهاتەکانی فەڵەستین و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تاوتوێ کرد.
ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە زمانی ئاشتی تێناگات لە بەر ئەوەی کە بوونی لە ناوچەکە لە سەر بنەمای تیرۆر و دەسدرێژییە بۆ سەر مافی گەلانی ناوچەکە.
بەشار ئەسەد هەروەها جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی سوریا بۆ پاڵپشتی لە دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری ئەوان بۆ ئازادکردنی ناوچەکەیان کردەوە./.