بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی شەهیدبوونی فەرماندەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق دەربڕی و جەختیکردەوە کە داعش هیچ کات لە عێراقدا شوێنی نابێتەوە.
لەو پەیامەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی ئیهاب زیدان خەڵەف ڕەدام شمەری فەرماندە لە پۆلیسی فیدراڵیمان لە پارێزگای کەرکوک پێگەیشت.
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە کە بەم بۆنەوە جەخت دەکەینەوە کە پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش هیچ کات لە کردنەوەی شوێن پێی خۆیان لە بستێکی خاکی عێراق سەرکەوتوو نابن.
حەشدی شەعبی هەروەها جەختیکردووەتەوە کە بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە، تیرۆریزم و ئەندامانی سەرکوت دەکرێن و مەترسییان لە سەر شوێن بە شوێنی وڵاتی ئازیزمان نامێنێت./.