بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە سعوودیە ڕایگەیاند ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ تەنیا بۆ دانیشتووانی ئەم وڵاتەیە، محەممەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن و لە سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە سەنعا ئامادەی گرێبەستە لە گەڵ سعوودیە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ و دەرکردنی موڵەت بۆ حاجی سەرجەم وڵاتانی جیهان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتی ڕیاز ئامادە بێت ئەنساروڵا ئەم گرێبەستە واژۆ دەکات.
حوسی وتی: ئامادەین هەر خێزانێک کە حاجییەکەی بە هۆی کۆرۆناوە گیان لە دەست بدات لە ڕووی مادییەوە قەرەبوو بکەینەوە، ئێمە ئامادەین بە خۆڕایی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ بەڕێوە ببەین و داهاتەکەشی بۆ سعوودیە بێت، گرنگ ئەوەیە کە هیچ کەسێک لە حەج بێبەش نەبێت./.