بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو 5 خۆراکەی کە پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خواردنیان کردووە ئاسان دەست دەکەون و سوودە تەندرووستییەکانیان کەم وێنەیە.
ئەو 5 خۆراکە بریتین لە:
سەوزە گەڵادارەکان:
سەوزە گەڵادارەکان کار لە سەر سووتاندنی چەوری و لەدەستدانی کێشی جەستە دەکەن، لە بەر ئەوەی کە بڕێکی کەم کالۆرییان لە خۆ گرتووە و بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەکانیان تێدایە.
لە نموونەی سەوزە گەڵادارەکان دەتوانین ئاماژە بە سپێناخ، کاهوو و جەرجیر بدەین.
چەورییە تەندرووستەکان:
بە وتەی پسپۆڕان چەورییە تەندرووستەکان یارمەتی لەدەستدانی کێش و زیادکردنی زیندەپاڵ دەدەن، ئەویش لە ڕێگای بەکارهێنانی وەک سەرچاوەیەکی وزە و خەزن نەکردنی لە جەستەدا، جگە لەوەی هەستی تێربوون بە کەسەکە دەبەخشن، لە بەر ئەوەی کە هەرسکردنیان کاتێکی زۆری دەوێت، وەک ماسی، ئاڤۆکادۆ، چەرەساتەکان.
شۆڤان:
خواردنی شۆڤان جگە لەوەی ئاستی تەرکیز بەهێز دەکات، لە هەمان کاتدا توانایەکی گەورەی هەیە لە لابردنی چەوری ورگ و دەستکەوتنی کێشێکی تەندرووست و کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، بە شێوەیەک ئەگەر بێت و بەیانیان بڕێکی مامناوەند شۆڤان بخورێت ئەوە تەنیا لە ماوەی 14 ڕۆژدا کاریگەرییەکانی بۆ لەدەستدانی کێشی جەستە دەردەکەوێت.
میوە ڕەنگ سورەکان:
میوە ڕەنگ سورەکان نە وەک هەر لە پێشگیری لە توشبوون بە نەخۆشییەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و باشترکردنی سوڕی خوێن و ڕێگریکردن لە پیربوونی پێشوەختە ڕۆڵیان هەیە، بەڵکوو بە هۆی بوونی مادە کیمیاییە سرووشتییەکانەوە کە ڕێگری لە دروستبوونی چەوری دەکەن، کاریگەرییەکی گەورەیان لە سەر دابەزاندنی کێشی جەستە هەیە، وەک شوتی.
پرۆتینی بێ چەوری:
پرۆتین بژاردەیەکی نموونەییە بۆ دابەزاندنی کێش بە مەرجێک کە خاڵی بێت لە چەوری، لە بەر ئەوەی کە پرۆتینەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دروستکردنی هەستی تێربوون، جگە لەوەی ئاستی سووتاندنی چەوری بەرزدەکەنەوە، بە تایبەت لە ناوچەی ورگدا./.