بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسەن قوسیان ڕایگەیاند کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تارانەوە 2 ملیۆن ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا گەیشتووەتە ئێران.
ناوبراو وتی: مانگی سوری ئێران تا ئێستا بە سێ قۆناغ، 400 هەزار، یەک ملیۆن و یەک ملیۆن ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنای هێناوەتە وڵات و بەوەی ئەمڕۆش هاوردە کراوە تا ئێستا 4 ملیۆن و 500 هەزار ژەم ڤاکسێنی کۆرۆنا لە لایەن ڕێکخراوی مانگی سورەوە هاتووەتە ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی کە ئەو ڤاکسێنانە دەدرێتە وەزارەتی تەندرووستی ئێران./.