بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدەر لە تایبەتمەندی دژە هەوکردن، لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا هاتووە کە زەنجەبیڵ چارەسەرە بۆ داخورانی ماسولکەکان، دارچینی و زەردەچەوەش چەند تایبەتمەندییەکی دیکە لە خۆ دەگرن.
دارچینی ترشی سینامیک و مادەی سینامالیدیدی تێدایە کە هەر دووکیان تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە و یارمەتی خانە زیان بەرکەوتووەکان دەدەن.
هەرچەندە هەنێک خۆراک هەیە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدەن، لە هەمان کاتدا هەندێک خۆراک هەن کە دەتوانن ئازاری جومگەکان زیاد بکەن.
پسپۆڕانی بواری خۆراک هۆشداری دەدەن سەبارەت بەو خۆراکانەی شەکری زۆر و گلۆتینی زۆریان تێدایە، لە گەڵ کحول دەبنە هۆی ئازاری زیاتری جومگەکان و هەوکردنیان./.