بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری 4 سەرچاوەی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ڕێکەوتنی نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە دانوستانەکانی ڤیەننا، تاران دەتوانێت بە خێرایی ملیۆننان بەرمیل نەوتی کە لە سەر دەریا پاشکەوت کردووە، ڕەوانەی بازاڕەکان بکات.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئێران 200 ملیۆن بەرمیل لە نەوتەکەی لە چەندین شوێن پاشەکەوت کردووە و بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادە دەبێت.
چوارەم یەدەکی نەوتی جیهان لای ئێرانە و تا ڕادەیەک بودجەی ئەم وڵاتە بەسراوەی داهاتە نەوتییەکانە.
ئێران دەیەوێت هەناردەی نەوتی خۆی بۆ 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل بەرز بکاتەوە کە لە ئێستادا 2 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە./.