بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید نمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران وتی: سەردەمی کۆرۆنا بووە ئەزموونێک بۆ ئێمە کە بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان ڕوبەڕوی کێشە و قەیرانەکان ببینەوە و دەسکەوتی زۆریشمان هەبووە و لەوپەڕی گەمارۆ زاڵمانەکانی دوژمن سەرکەوتووانە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسەمان کرد.
ناوبراو وتی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سزاکان لە سەر هەناردەی ڤاکسێن بۆ ئێران هەڵدەگیرێت و هەندێک بڕوایان بەوە نەدەکرد کە ئێران تەنانەت بۆ هێنانی دەرمان و ڤاکسێنیش سزا دراوە.
وەزیری تەندرووستی ئێران وتی: کاتێک ڕامانگەیاند کە ڤاکسێنی کۆرۆنا بەرهەم دێنین هەندێک بە پێکەنینەوە باسیان دەکرد بەڵام لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵ بەدەر لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ، ڤاکسێنیش هەناردەی دەرەوە دەکەین.
نمەکی وتی: سێ شەممە ڤاکسێنی پاستۆر موڵەتی فەرمی وەردەگرێت و بە پێی لێکدانەوەکان ئەم ڤاکسێنە لە سەدا 62 کاریگەریی هەیە، واتە 6 هێندەی ڤاکسێنی ئاسترازنیکای ئەمریکا.
وتیشی: قۆناغی دووەمی ڤاکسێنی ڕازی بەرەو کۆتایی دەڕوات، ڤاکسێنی سیناژن بە هەمان شێوە لە قۆناغی دووەمدایە.
وەزیری تەندرووستی ئێران وتی: شەممەی داهاتووش لە ڤاکسێنی ئێرانی سپۆتنیک ڕوونوێنی دەکرد.
ڕاشیگەیاند کە نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە هێشتا کۆرۆنا ماوە و دەبێت ڕێنماییە تەندرووستییەکان لە بەرچاو بگرین./.