بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە لێدوانێکی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر ڤاکسێنی کۆرۆنا وتی: ئەم لێدوانە پشتڕاست دەکاتەوە کە تیرۆریستان سەرجەم دەرگاکانی ئابوری و مرۆڤدۆستانەیان بە ڕووی گەلی ئێران داخستووە و ڕێگری لە چالاکییە بانکییەکان دەکەن.
ناوبراو وتی: ئیدارەی نوێی ئەمریکا پێی وایە کە دەبێت سزاکان هەڵبگیرێن و دانی بە شکستی سیاسەتەکانی ترەمپدا ناوە.
ڕۆحانی وتی: ئەمریکا کاتێک دەڵێت گەمارۆ لە سەر ڤاکسێنی کۆرۆنا هەڵدەگرین کە ئێمە لە ناوخۆی ئێران بووینەتە وەبەرهێنەری ڤاکسێن و پێداویستییەکانی دیکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا گەمارۆکان هەڵدەگیرێت و سەرمایەگوزارانی بیانی ڕوو لە ئێران دەکەن./.