بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد ئیزەدی شارەزا و شرۆڤەکاری باڵای کاروباری نێودەوڵەتی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە ئەمریکا بە داگیرکاری و 20 ساڵ مانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە شکستی هێنا و ئامانجەکانی بۆ مسۆگەر نەکرا.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لەم شکستەشدا تێچوویەکی زیاتر لە 2 ملیار دۆلاریی هەبووە و بە پێی ئامارەکانی خۆیان زیاتر لە 241 هەزار لە خەڵکی ئەفغانستانیش لە دوو دەیە شەڕ و داگیرکاری ئەمریکادا کوژراون.
ئیزەدی وتی: ئەمریکا لە ئەفغانستان شەڕێکی دەستپێکرد کە زیانێکی ئێجگار زۆری دارایی بەم وڵاتە گەیاند، ئەڵبەت ئەمریکییەکانیش زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەم شارەزایەی سیاسەتی نێودەوڵەتی هەروەها وتی کە ئەمریکا بە بێ هیچ دەسکەوتێک ئەفغانستان بە جێ دێڵێت و شتێکی نییە جێی شانازیی بێت یان سەبارەت بەوە قسە بکات.
ناوبراو وتی: جۆبایدن هەمان پلانی سەردەمی ئۆباما بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان جێبەجێ دەکات.
فۆئاد ئیزەدی وتی: ئەمریکا بە شکستی پیلانگێڕییەکانی، بە سەرشۆڕییەوە سەرقاڵی کشانەوەیە لە ئەفغانستان.
وتیشی: لە پاش 20 ساڵ لە داگیرکاری ئەمریکا دەبینین کە نەک تەنیا تاڵیبان لە ناو نەبراوە بەڵکوو لە ئێستادا ڕۆژانە دەست بە سەر چەندین ناوچەی ئەفغانستاندا دەگرێت و بەشێکی زۆری خاکی ئەم وڵاتەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئیزەدی وتی: ئەمریکا هەندێک لە بەرژەوەندییەکانی بۆ مانەوەی لە ڕووی ژئۆستراتیژییەوە لە ئەفغانستان دەهێڵێتەوە، وەک ئەو ڕێکەوتنەی کە لە گەڵ تاڵیبان بۆ کێبڕکێی هێزەکانی دیکەی وەک چین و ئەمریکا کردوویەتی./.