بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق هەواڵی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی بۆ پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەو هێزە لە پۆلیس، سوپا، حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری پێکهاتووە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە تایبەت لەم چەند هەفتەی ئەم دواییەدا تاورەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی عێراق وەک سەڵاحەدین و کەرکوک کرانە ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکان کە بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم قەیرانەی ئێستای کارەبا./.