بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین سەرچاوەی عێراقی ڕایانگەیاند کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کراوەتە ئامانج.
کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز ڕایگەیاند کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەی سێهەمی ئەلتەوحید لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لێدراوە.
ئەو سەرچاوە، هێرشەکەی بە گەورە ناو برد و ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەکە C-RAM هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکەی داوە.
کەناڵی جزیرەش ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە.
سابرین نیوز دواتر وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بەشی سەربازی نێو باڵیۆزخانەکەیان داخستووە./.