بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاشم ئەلکەندی بە ئاماژە بە پیلانە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە دژی حەشدی شەعبی، وتی: ئامانج لە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لاوازکردنی توانای سەربازی عێراقە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم، بۆردومانەکەی ئەم دواییەی پێگەی هێزەکانی حەشد لە سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا دەکەوێتە چوارچێوەی ئەم پیلانەی ئەمریکا.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان دەیانەوێت وا پیشان بدەن کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لاوازن و توانای بەرگرییان نەماوە، هەر بۆیە ناتوانن دۆسیەی ئەمنی لە ئەستۆ بگرن و ئەمەش پاساوێکە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دواکەوتنی وادەی دەرکردنیان لە خاکی عێراق.
ئەلکەندی وتی: ئەمریکییەکان دەبێت بزانن کە هاوکێشەی هێز گۆڕاوە و عێراقییەکان دەسدرێژی بۆ سەر خاک و سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتی خۆیان قبووڵ ناکەن و تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدانەش دەکەنەوە و ئەو تۆڵەکردنەوەش تەنیا بەسراوەی سنورەکانی عێراق نییە./.