بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی دوو هەفتە بەر لە ئێستا بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە و کۆبوونەوە لە گەڵ بایدن و تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگ.
ڕاشیگەیاندووە کە سەردانەکەی کازمی بۆ عێراق کۆتایی ئەم مانگە دەبێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا بەرنامەی سەردانەکەی کازمی دیاری نەکراوە، بەڵام بابەتی تەواوکردنی وتووێژی ستراتیژی و شێوازی بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق بەشێک دەبێت لە وتووێژەکانی نێوان کازمی و بایدن./.