بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبا وتی: سەبارەت بە داگیرکاری ئەمریکا و بوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق، گۆڕینی ناو و نیشانەکان جیاوازییەکی نییە و ئەوان لە ژێر هەر ناو و نیشانێکدا، ئامانجێکن بۆ چەکەکانی خۆڕاگری.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە، وتی: سەرۆک وەزیران، وەزیری بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە عێراق بۆ دابینکردنی سەقامگیری خۆی پێویستی بە هێزی بێگانە نییە و هێزە عێراقییەکان دەتوانن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بەرگری لە خۆیان بکەن.
شمەری لێدوانەکانی فۆئاد حوسێنی بە پێچەوانەی تێڕوانینی بەرپرسانی ئەمنی ناو برد و وتی: جێی سەرسوڕمانە کە وەزیری دەرەوە بەم شێوازە باسی پێویستیی عێراقی بە هێزەکان و ڕاوێژکارانی ئەمریکی کردووە، ئەڵبەت ناوبراو پێش گەیشتنی بە وەزارەتەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە بڕوای بە دەسەڵات و سەوەری و حکومەتی عێراق نییە. ئەو هیوای بەوە هەیە کە عێراق لاواز و ئاڵۆز بێت تا بگاتە ئامانجەکانی بۆ دابەشکردنی ئەم وڵاتە.
وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: کاتێک عێراق لە شەڕی داعش پێویستی بە هاوکاری هەبوو، ئەمریکییەکان خۆیان بە دوور گرت و تەنانەت هاوکاری تیرۆریستانیشیان دەکرد./.