بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی: خەڵک و حکومەتی ئەفغانستان خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و لە بەرامبەر هیچ هێزێکی تێکدەر خۆیان بە دەستەوە نادەن.
ناوبراو وتی: لە کاتێکدا کە ئەم شەڕ و خوێنڕشتنەی ڕۆژانە گیانم ئازار دەدات، من خۆڕاگرانە ڕاوەستاوم، 72 ساڵ تەمەنم هەیە و هیچ سەرمایە و ئیمتیازێکم ناوێت بەڵکوو ئاسوودەیی و ژیانێکی باشترم بۆ جیلەکانی ئێستا و داهاتوو دەوێت.
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وتی کە کاتی وتووێژی نیشتمانی گەیشتووە و یەکڕیزی مەرجی مانەوە و بەردەوامییە.
ئەشرەف غەنی بەرامبەر بە گرووپی تاڵیبان وتی: یان بۆ دانوستان بگەڕێنەوە و پێکەوە دادەنیشین، یان لە گۆڕەپانی شەڕدا ئەژنۆکانتان دەشکێنین./.